حکومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی نـاوخـۆ

وه‌زیری نوێی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ست به‌كاربوو.

ئەمرۆ 18/7/2019 رێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پۆستی وەزیری ناوخۆ ئەنجام درا.

بە ئامادەبوونی بەڕێزان  (ئومێد صباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ، شەعبان شەعبان بەڕێوەبەری نوسینگەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران) هەروەها بە ئامادەبوونی بەڕێز کەریم شنگالی وەزیری پێشووی وەزارەتی ناوخۆ ، و بەڕێز رێبەر ئەحمەد خالد وەزیری ناوخۆ لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی بەڕێزان (بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و گشت بەڕێوەبەرە گشتیەکان) ، مەراسیمی ئاڵوگۆڕ کردنی پۆستی وەزیری ناوخۆ بەڕێوەچوو.

لەلای خۆیەوە لیژنەی ئەنجومەنی وەزیران سۆپاس گوزاری وەزیری ناوخۆ بوون بۆ ئەو کار و چالاکی و پێشکەوتنانەی لە ماوەی کارکردنیدا لە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامی داون ، لەلای خۆیەوە بەڕێز کەریم شنگالی داوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێز رێبەر ئەحمەد خالد وەزیری نوێ خواست لە پۆستە نوێیەکەی.