حکومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی نـاوخـۆ

په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی ئه‌منی و كارگێڕی و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری دوو خول ساز ده‌كات بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت

به‌ مه‌به‌ستی به‌رزكردنی ئاست و تواناكانی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی  یه‌كانی وه‌زاره‌تمان.

ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 21/7/2019 په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی ئه‌منی و كارگێڕی و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت هه‌ڵسا به‌ كردنه‌وه‌ی دوو خول به‌ ناونیشانه‌كانی ( پاراستنی شوێنه‌واری كه‌لتوری ) كه‌ تاكو 1/8/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌روه‌ها خولی سه‌ره‌تایی ( فێربوونی كۆمپیوته‌ر ) تاكو 25/7/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت . له‌ كۆتایی خوله‌كه‌دا بڕوانامه‌ به‌سه‌ر به‌شداربواندا دابه‌ش ده‌كرێت.‌