حکومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی نـاوخـۆ

لیژنه‌ی پێداچونه‌وه‌ی ڕاژه‌ی شارستانی و سه‌ربازی كۆبوونه‌وه‌

دوێنێ رێكه‌وتی 21/8/2019 لیژنه‌ی پێداچونه‌وه‌ی ڕاژه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و به‌ ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌ك له‌ ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ده‌سته‌ی پشكنینی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆله‌ وه‌زاره‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕاژه‌ی شارستانی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌ مه‌به‌ستی ده‌ست نیشانكردنی میلاكی زیاده‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت و نه‌هێشتنی دیارده‌ی بن دیواری كرا.