حکومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی نـاوخـۆ

لیژنه‌ی دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات كۆبوونه‌وه‌

دوێنێ له‌ رێكه‌وتی 21/8/2019 لیژنه‌یه‌ك به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و به‌ ئه‌ندامێتی جێگری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانو هه‌ردوو جێگری ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگار و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كرا له‌ رووی كارگێڕی و داراییه‌وه‌ كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ یاسا كارپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌تمان.