حکومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی نـاوخـۆ

له‌ په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی ئه‌منی خولێكی دۆكیومێنتی ساخته‌ كرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز د.سامی جلال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و تیمی پۆلیسی ئه‌ڵمانی له‌ په‌یمانگای ئه‌منی و كارگێڕی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری خولێكی پێنج ڕۆژه‌ی دۆكیۆمێنتی ساخته‌ بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی كرایه‌وه‌ بۆ زیاتر شاره‌زا بوونیان له‌ چۆنیه‌تی ناسینه‌وه‌ی دۆكیۆمێنتی ساخته‌كان.