حکومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی نـاوخـۆ

لە پەیمانگاى پەرە پێدانى ئەمنى و کارگێرى خولێکى فریاگوزارى سەرەتاى سازکرا.

لەچوارچێوەى کارو چالاکیەکانى پەیمانگاى  پەرەپێدانى ئە منی و کارگێرى تەکنە لۆژیاى زانیارى خولێکى فریاگوزارى سەرەتاى بە سەرپەرشتى تیمى کارابینەرانى ئیتالى لە دیوانى وەزارەت بۆ ژمارەیەک لە  ئەفسەر و کارمەندانى بەرێوبەرایەتى یەکانى بەرنگاربوونەوەى توندوتیژى ئافرەتان و بەرێوبەرایەتى گشتى پۆلیس و هاتووچۆى هەرێم و رەگەزنامە کرایەوە .